بافڵ تاڵەبانی قسەدەکات و زۆر پرسی گرنگ ئاشکرادەکات
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له دیبه‌یتێكی په‌یمانگای (نیولاین) له واشنتۆن ڕایگەیاند، یه‌كێتیی ئێستا زۆر جیاوازه له رابردوو، یه‌كگرتووه، روانگه‌ی خۆی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری بكات.
بافڵ تاڵەبانی وتی، خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردوو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م رۆحیه‌ته‌ی یه‌كێتیی یارمه‌تیمان ده‌دات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كورسی زیاتر بهێنین.
بەوتەی سەرۆکی یەکێتی "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی و پارتی زۆر باش نییه، په‌یوه‌ندیه‌كانمان زۆر نایاب نییه، به‌ڵام باشه".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمه 600 كیلۆمه‌تر سنورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، شه‌ش خاڵی سنوریمان هه‌یه كه به‌شێكیان له‌گه‌ڵ سلێمانیدایه، وه‌كو سلێمانی سنورمان له‌گه‌ڵ توركیا نییه، ده‌بێت خه‌ڵك له‌مه تێبگه‌ن".
بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوەشکردەوە "به‌ڵێ په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ ئێران باشه له‌وانه‌یه خه‌ڵك به‌دڵیان نه‌بیت، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش په‌یوه‌ندیم باشه. ئێمه چه‌ندین جار بۆ ئێران و ئه‌مریكاش به‌سود بووین".
|