هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له رووسیاوه بۆ به‌ریتانیا
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر به‌ریتانیا له ئۆكرانیاوه هێرش بكاته سه‌ر خاکی ڕووسیا، ئەوا مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان له نێو ئۆكرانیا و ده‌ره‌وه‌ی ده‌بێت.
پێشتریش ده‌یڤید كامیرۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندبوو، مافی ئۆكرانیایه خاكی ڕووسیا به چه‌كی به‌ریتانی بۆردومان بكات.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به ئاژانسی تاسی ڕووسی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سیناریۆی هێرشكردن له خاكی ئۆكرانیاوه به چه‌كی به‌ریتانیا بۆسه‌ر ڕووسیا ڕاست بێت، مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌گه‌ر له‌نده‌ن ئه‌م كاره بكات، پێگه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا له ئۆكرانیا بۆردومان ده‌كه‌ین".
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌یڤید كامیرۆن باسی لێوه كرد، به‌شێكه له شێتی و لادان له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌هۆی لێدوانه‌كانی كامیرۆن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بانگهێشتی باڵیۆزی به‌ریتانیا كردووه و نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی توندی پێداوه.
|