رووداوێكى هاتوچۆ روویدا .. ئاستەنگی درووستكرد
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
رووداوێكى هاتووچۆ له سنورى ده‌ربه‌ندیخان روویداو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداوه‌كه ئاسته‌نگى هاتووچۆى درووستكردووه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاوكردووه‌ته‌وه، لە سەر رێگه‌ی (دەربەندیخان - زەڕایــــــــەن) لەپێچەكانی گوندی سیارە رووداوێكی هاتوچۆ روویداوه.
هاتووچۆ رایگه‌یاندووه، خۆشبەتانە رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام ئاستەنگی هاتوچۆ و قەرەباڵغیەكی زۆرى لە سه‌ر رێگاكە دروستكردووە.
وه‌كو هاتوچۆی دەربەندیخان داوایكردووه، "داوا لە شۆفێران دەكه‌ین لە سایدی خۆیاندا بمێننەوە، مەفرەزەكان لەوێ ئامادەن و لە هەوڵی كردنەوەی رێگاكان بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا".
|