یه‌مه‌ن له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سنورى چه‌مچه‌ماڵ هاته‌ده‌نگ
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
دواى هێرشه درۆنیه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو بۆسه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له‌سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن هاته‌ده‌نگ و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه له به‌غدا و هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌یدا نوسیویه‌تى:"هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به توندی سه‌ركۆنه‌و ئیدانه ده‌كه‌ین، هاوكات باڵیۆزخانه‌ی یه‌مه‌نمان له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی و ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه بزانن".
دوێنێ هەینی بە درۆنى خۆكوژ هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر له‌سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و له ئه‌نجامیشدا بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نى و برینداربوونی دووانی دیکەش.
له‌ئه‌نجامى ئه‌و هێرشەدا ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە و له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌نها 1600 مێگاوات به‌رهه‌مده‌هێنێت.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.
|