کوردستان

لە هەولێر ورچێک پەلەماری گەنجێک دەدات و قۆڵی دەردەچێت

نها نیوز - هەواڵەکان

شەوى رابردوو لە کوێستانی خنێرێ لە سنوری برادۆستی سەربە پارێزگای هەولێر، ورچێک پەلامارى گەنجێکى دا و قۆڵی راستی دەردەچێت.
 
کاروان فەیسەڵ، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سیدەکان وتی "شەوى رابردوو گەنجێکى تەمەن 25 ساڵان گەیەنرایە نەخۆشخانە کە لەلایەن ورچێکەوە پەلامار درابوو.

کاروان فەیسەڵ ئاماژەی بەوەشکرد "هەرچەندە هیچ برینێک لەسەر جەستەى نەبوو، بەڵام بەهۆى پەلامارەکەوە قۆڵى راستى گەنجەکە دەرچوو بوو و لە رووى دەرونییەوە زۆر ترسا بوو.

"لە نەخۆشخانەى سیدەکان چارەسەرى سەرەتایى بۆ گەنجەکە کراوە و دواتر رەوانەى نەخۆشخانەى سۆران کراوە"، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سیدەکان وای وت

ناوبراو ئەوەشی خستە روو "گەنجەکە دانیشتوى قەزاى سۆرانە و بەمەبەستى گژوگیاى بەهارە رووى لە کوێستانەکانى خنێرێ کردبوو.

بە وتەى بەڕێوەبەرى تەندروستى سیدەکان، ئەوە یەکەم حاڵەتى پەلامارى ورچە کە لە 2024 لە سنورەکەیان تۆمار کرابێت، بەڵام چەندین پەلاماردانى سەگ تۆمارکراوە.

ئ.ز
2024-05-10
زیاتر...