ئابوری

ئاوات شێخ جه‌ناب له‌ باره‌ى مووچه‌وه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

وەزیری دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نوێترین لێدوانیدا سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دڵنیایی سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ راگه‌یاندو ئاشكرایكرد، پێمانوا نيیە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ڕەوانەکردنی مووچەدا هه‌بێت.

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی پێویست بووە لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردوویەتی بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت، "چاوەڕێی ئەوە دەکەین دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت".

وەزیری دارایی و ئابووریی وتی، "پێمانوایە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نەماوە". لە وەڵامی پرسیاری "کەی مووچەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان؟" ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو زانیارییە لای وەزارەتی دارایی عێراقە".

هه‌ر ئه‌مڕۆش هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، "ئەوەی لەسەرمان بووە، ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە (میزانییەی موراجەعە) بوو، بۆ وەزارەتی دارایی عێراق؛ ئێمەش دوو هەفتە پێش ئێستا، واتا لە 22ـی مانگی ڕابردووەوە ناردوومانە".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئه‌وه‌شى وت:"هەموو داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراقمان جێبەجێکردوون، بەڵام لایەنی بەغدایە تا ئێستا مووچەکەی لەکاتی خۆیدا نەناردووە؛ بیانووەکان هەر چییەک بن، ئێستا کاتی هاتووە مووچەکە بنێردرێت".

2024-05-05
زیاتر...