نها نیوز - هەواڵەکان
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندبووه كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت و رێكاره یاساییه‌كان ده‌ستیپێكردووە، "ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسان و تەوتینەوە به وێبسایتی فەرمی یه‌كێتیی دەڵێت "به‌هۆی كێشه له لیستی مووچه و داواكارییه‌كانی به‌غدا بۆ ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌ی مانگی چوار دواكه‌وتووه‌و ناردنی مووچه به‌نده به به‌ده‌نگه‌وه هاتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داواكارییه‌كانی به‌غدا، به‌راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان و رێكاره‌كانی ته‌وتین".
"له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانی به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێردرێت كه له‌رێگه‌ی بانكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ین و TBI دابه‌شده‌كرێت و داواكارییه‌كانی به‌غداش روونه و پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخرێته سه‌ر بانكه حكومه‌ییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵ"، سۆران عومه‌ر وا دەڵێت
لای خۆشیەوە موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رایگه‌یاندووە "تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردن ناردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندبووه كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت و رێكاره یاساییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و مووچه‌خۆران له‌رێگه‌ی بانكی بازرگانی عێراق TBI هه‌ژماریان بۆ بكرێته‌وه.
کازمی ئاشکراشیکرد "پێویسته ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروستبووه چاره‌سه‌ر بكرێت و حكومه‌تی هه‌رێم هاوكاری حكومه‌تی عێراق بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ته‌وتین كۆتایی پێبێت و له‌وه زیاتر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دوانه‌كه‌ویت.
هاوکات هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستانیش له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕ‌یاریداوه داهاته فیدراڵییه‌كان بخرێنه‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی، ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و بڕ‌یاریدراوه به زووترین كات ئه‌و داهاتانه بنێردرێن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی چیتر حكومه‌تی فیدراڵی عێراق هیچ بیانوویه‌كی نه‌مێنێت بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌به‌سترێته‌وه به‌هیچ بابه‌تێكی دیكه‌وە.
ئ.ز