هه‌واڵى نوێ گه‌یشت .. به‌غدا مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
به‌رپرسێكى باڵاى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت:"نوێترین زانیاریى ئه‌وه‌یه به‌غدا ئاماده‌نییه مووچه بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ره‌وانه بكات".
فازڵ نه‌بى بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد، له نێوان پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من و سیستمى بهبانكیكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ى گه‌وره هه‌یه و تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
ده‌شڵێت:"له‌ناو وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌نراوه هیچ ڕێكه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم له سه‌ر كێشه‌كانى نێوانیان نه‌كراوه، بۆیه موچه‌ى مانگى چوار ره‌وانه ناكرێت".
د. فازڵ نه‌بى بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ ڕێكه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كراوه له باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى له نێوانیاندا هه‌بوه.
له‌و دیداره‌دا، فازڵ نه‌بى له ڕێگه‌ى مۆبایله‌كه و به كورته نامه داواى له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرد زانیاریی پێبده‌ن ئاخۆ ئه‌مڕۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت یان نا، له وه‌ڵامدا وه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێدا، "وه‌زاره‌تى دارایی پێیانڕاگهیاندوم هیچ واده‌یه‌كیش دیارنییه بۆ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، "ئه‌وه زۆر جێگه‌ى نیگه‌رانیه كه هه‌موو كێشه‌كان سه‌ر و گوێى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه، له كاتێكدا پێویستبوو له سه‌ر هه‌ولێرو به‌غداش، له به‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌رمییان بنواندایهو ڕێگه نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر موچه دوابخه‌ن".
د.فازڵ نه‌بى ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، خودى وه‌زاره‌تى دارایی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش فشارێكى زۆریان له‌سه‌ر بوه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌وكاته‌ى داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ى به‌غدا دهكرێتو هاوكات به‌شێكى دیكه‌ى فشاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌تا موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بانكى نه‌كرێت، پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌كرێت.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، تا ئه‌م ساته‌و به‌هۆى فشاره‌كانى سه‌ریانه‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕه‌زامه‌ند نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات.
|