ئابوری

ئێستا گەیشت.. سودانی کۆتا بڕیاری لەسەر "هەژماری من" راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە پەرلەمانتارێکی کوردی وتووە کە بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە دەبێت، ناوبراو وتوشیەتی "ئەگەر ئۆکەی تەوتینەکە دەستپێنەکات پارە نانێرم".

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست نها نیوز کەوتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بە ئامادەبوونی وەزیرانی كشتوكاڵی هەرێم و عێراق كۆبوونەتەوە باسیان لە بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە كە تیایدا سەرۆك وەزیرانی عێراق وتویەتی "بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكی (تی بی ئای) حكومیی عێراقەوە دەستپێدەكات و پابەندن بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە".

نها نیوز ئەوەشی زانیووە کە سودانی ڕاشیگەیاندووە "ئەو فەرمانبەرانەی فۆڕمی (هەژماری من)یان پڕکردووەتەوە کە 300 هەزار فەرمانبەرە بەو جۆرەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین".

زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "بانکی (تی بی ئای) بۆ تەوتینە و لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانکە قسەمان کردووە نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر ماوە دەتوانن لەماوەی دوو مانگدا تەوتین بکەن و لەوێوە مووچەکانیان بۆ دێت".

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە بێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا هەژماریان نەکردووەتەوە دەبێت بەتەوتین، هەروەها سودانی وتویەتی "ئەگەر ئۆکەی تەوتینەکە دەستپێنەکات پارە نانێرم".

ئ.ز

 
2024-05-05
زیاتر...