ئابوری

ئەمڕۆ مووچە نایەت.. بزانە کەی مووچە لە بەغداوە دێت؟

نها نیوز – هەواڵەکان

زانیارییەکان پێشووتر ئەوەیان ئاشکرا کردبوو کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەغدا مووچەی مانگی نیسان بنێرێت، بەڵام بەپێی وتەی فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگی نیسان دەڵێت "بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.

ناوبراو جەختیشی کردەوە "لەو باوەڕەدام تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەکە بگات.

ئ.ز
 
2024-04-25
زیاتر...