نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی ورده‌كاریی و زانیاریى تایبه‌ت به‌گه‌یشتنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆر هه‌واڵ بڵاوبوه‌ته‌وه گوایه سبه‌ینێ پاره ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه"، ده‌شڵێت:"سبه‌ینێ پاره ناخرێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه، چونكه تائێستا وردبینى ته‌واو نه‌كراوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕێگه‌ى نها نیوزه‌وه رایگه‌یاند، "به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراقه‌وه پێمانگهیشتوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه پشووه، به‌ڵام به‌هه‌موو پێوه‌رێك سبه‌ینێ دووشه‌ممه یان رۆژى سێشه‌ممه وردبینى كۆتایی دێت و رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم".
له باره‌ى واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش ئاخۆ رۆژى سێشه‌ممه لیستى موچه راده‌گه‌یه‌نرێت و چوارشه‌ممه دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستپێده‌كات یان ده‌كه‌وێته پێنجشه‌ممه، سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له ڕێگه‌ى نها نیوزه‌وه جه‌ختیكرده‌وه، "به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه پێنجشه‌ممه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى چوار (نیسان) ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه‌رنا هه‌ینیش بێت مووچه دابه‌شده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى گۆڕانكاریش له‌لیستى مووچه‌دا، سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی روونیكرده‌وه، "هیچ گۆڕانكارییه‌ك نییه‌و هاوشێوه‌ى دابه‌شكردنى مووچه له به‌غدا مووچه دابه‌شده‌كرێت، بۆیه لیستى مووچه هاوشێوه‌ى مانگى پێشوو ده‌بێت و كۆى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌ماوه‌ى 4 بۆ 5 رۆژدا موچه‌یان پێده‌درێت و كۆتایی به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسان ده‌هێندرێت".
نها نیوز له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌به‌غداوه زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌م مانگە عێراق بۆ خۆیشی كێشەی پارەی نەختینەی هەبووه و موچەی وەزارەتەكانی عێراقیش تائێستا تەواو نەبووە.
پێشتریش وەزارەتى دارایى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، هەموو ئامادەکارییەکانى تەواوکردووە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان و دواى گەیشتنى کۆى پارەی مووچە کە بڕەکەى 949 ملیار و 813 ملیۆن دینارە، دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات".
رۆژى 21ى ئه‌م مانگه، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.
لاى خۆیشیه‌وه په‌رله‌مانتارانى كورد له به‌غدا باسیان له‌وه‌كردووه، لەم هەفتەیەدا تەمویلی موچەی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانى هەرێم ڕه‌وانه ده‌كرێت و پێدەچێت تەمویلەكە بەدوجاریش ڕەوانە بكرێت.
تەمویلی موچەی مانگی سێ بەدوو بەش بوو، بەشێكیان 430 ملیار‌و 109 ملیۆن دینار بوو، بەشەكەی دیكە، 390 ملیار دینار بوو، هەردوو بەشەكەش لە7ى 4ى 2024 لەلقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە وەرگیرا.