ئابوری

نوسراوێکی مەسرور بارزانی بۆ تەوتینی مووچە ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێم نوسراوێکی بۆ محمەد شیاع سودانی ناردووە و تیایدا دەڵێت "لەگەڵ بانکی TBIی رێککەوتووین بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نێردراوە، تیایدا هاتووە "هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانی عێراق TBIـی رێککەوتوون وەکو بانکێکی فیدراڵ، لە تەوتینکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشداربێت.

ئەم نووسراوەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان، دوای بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمى کوردستان دێت، کە تیایدا بڕیاردرا داهاتی نانەوتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دەخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و هەروەها حکومەتی هەرێم لاریی نییە لە بەبانکیکردنى "تەوتین"ی مووچەخۆران.

ئ.ز
 
2024-05-04
زیاتر...