یەکێتی: ئامادەنین لەگەڵ پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن کۆببینەوە
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "ئاماده‌نین هیچ دانیشتنێك له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن".
رزگار حاجی حه‌مه بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت هۆكاری هه‌بێت، حزبی سیاسی ناتوانێت هه‌ڵبژاردن دوابخات.
لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشی "له‌ڕووی یاساییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڵبژاردن دوابخات".
ئەوەش لە کاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە هەوڵەکانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە.
|