بارزانی بەپەلە سەردانی ئێران دەکات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، بڕیاروایه سبەینێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تاران بکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵى میهری ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبەینێ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئێران کۆدەبێتەوە.
هه‌روه‌ك به گشتى میدیاى ئێرانى، هەواڵی سەردانەکەی بارزانیان بۆ تاران بڵاوکردووه‌ته‌وه و باسیان له‌وه‌كردووه، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم، بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوو لایەنەیە.
|