ئابوری

هۆکاری دواکەوتنی کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "هەرچ بەهانەیەک هێنراوەیەوە بۆ ئەوەی ئەم 17 رۆژە مووچە دابەشنەکرێت راست نەبوون، بەڵکو تەنیا دەتانەوێت بە دوو مانگ مووچەیەک بدرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە رایگەیاند "بۆچی 17 ڕۆژ مووچەتان دواخست؟ هەرچیتان وت لەماوەی ئەم 17 ڕۆژەدا وەک بەهانە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مانگی دوو هیچی وانەبوو، تەنها دەتانەوێت بە دوو مانگ مووچەیەک بدرێت.

سۆران عومەر وتیشی "لە 8ی ئازارەوە لیستی مووچەتان ناردووە بۆ بەغدا کە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە بووە، وەزارەتی دارایی عێراق هەینی و شەمە دەوامی کرد و لە یەکشەممە واتە 11ی ئازار، بڕی 608 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام دابەشتان نەکرد.

ناوبراو زانیاری زیاتر لەسەر دواکەوتنی کاتی مووچە ئاشکراکرد بە سێ خاڵ دەڵێت:

یەکەم: دابەشکردنی ئەو پارەی بۆ مووچە هاتووە بەشی مووچە ناکات، داهاتی ناوخۆ بەش ناکات.
دووەم:  پارەی هێزی سەربازی و ئەمنی نەیەت ئەو پارە وەرناگرین و دابەشی ناکەین، ئەمە جیاکاری و ناکۆکی ئەخاتە نێوان خەڵکی کوردستان.
سێیەم: ئەم جۆرە لە مووچە پێدانە قبوڵ ناکەین و ئەوەی پشتیوانی عێراق دەکات لەم بابەتەدا خائینە.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا "نە پارەی سەربازی هات و نە ئەوانەی وتتان وابوو، تەنها ویستتان مووچە لەکاتی خۆیدا نەدەن، ئەگەر نا، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم (نەوتی و نانەوتی) لە 600 ملیار دینار زیاترە.

"چوارشەممەی رابردوو لە پەرلەمان لە وەزیری دارایی (تەیف سامیم) پرسی مووچەی سەربازی هەرێم کەی دەنێرن؟ وتی هەرێم لیستی نەناردووە چی بۆ بنێرم؟ یانی چی سوپا و حەشد و هەواڵگری عێراق لیست ئەنێرێ هەرێم ناینێرێ؟"، سۆران عومەر وای وت

ئ.ز

 
2024-04-29
زیاتر...