کوردستان

عەلی حەمەساڵح بە سێ خاڵ هێرشدەکاتەسەر (هەژماری من)

نها نیوز - هەواڵەکان

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی لەسەر زیانەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) سێ خاڵ بڵاودەکاتەوە و ئەو هەژمارە رەتدەکاتەوە.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی لەمیانی ڕاگەیەندراوێکیدا دەنوسێت "چەندین خزمەتگوزاری لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین هەیە لە بانكە ئەهلییەكانی (هەژماری من) نییە".

سەرۆكی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، لە راگەیەندراوەکەدا سێ جیاوازی سەرەکی هەژماری من و "تەوتین"ی خستووەتە روو كە بەبڕوای ئەو ئەمانەن:
 
یەکەم: لە ڕێگای (تەوتين) ڕاستەوخۆ لەگەڵ موچەخۆرانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەهەمان سیستم و بانکی دابەشدەکرێت.

دووەم: لەکاتی ناکۆکییە سیاسییەکاندا، تاڕادەیەکی زۆر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پارێزراوترە.

سێیەم: چەندین جۆری قەرز و خزمەتگوزاری لە بانکەکانی (رەشید و ڕافیدەین) هەیە، ئەمە لە بانکە ئەهلییەکانی “هەژماری من” نییە؛ هەشبێت سودێکی زۆری دێتە سەر و باس لە 11٪ دەکرێت.

ئ.ز
2024-05-04
زیاتر...