ئابوری

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نها نیوز – هەواڵەکان

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە دیوە بەجۆرێک بۆ ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ نزیکەی 145 هەزار دابەزی.

لە ئێستادا نرخى 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار و 200 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دۆلار نرخى هەر 100 دۆلارێک بە 146 هەزار دیناری عێراقی بوو.

نزیکەی هەفتەیەک دەبێت نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین کردووە، و شارەزایانیش پێیان وایە نرخی دۆلار نزیک دەبێتەوە لە نرخی بانکی ناوەندی.

ئ.ز

 
2024-04-28
زیاتر...