له‌ناو خاكى هه‌رێم به نارنجۆك هێرشكرایه‌سه‌ر سوپاى توركیا و كوژراوێكى زۆر هه‌یه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) باڵى چه‌كداریى په‌كه‌كه ورده‌كاریى هێرشێكى گه‌ریلاكانیان له ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سوپاى توركیا ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: 15 سه‌رباز كوژراون، ده‌شڵێت: هێرشى گه‌ریلاكان له ڕێگه‌ى تیمى نارنجۆكه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانى رۆژى چوارى ئه‌م مانگه، تیمى گه‌ریلاى تایبه‌ت به‌هێرشى نارنجۆك، له ناوچه‌ى (کانی بۆتکێ)ی گۆڕەپانی شەڕى (گۆلکا) لە (هەرێمی مەتینا)، سەربازانى تورکیایان خستە ژێر چاودێرییەوە، کاتژمێر 7ى به‌یانى له مه‌ودایه‌كى زۆر نزیكه‌وه هێرش به نارنجۆك ده‌ستى پێكردو به‌هۆیه‌وه 15 سه‌رباز كوژران و گورزێكى گه‌وره له سوپاى توركیا درا.
هەپەگە ده‌ڵێت:"له دواى ئه‌و هێرشه‌ى تیمى گه‌ریلاشه‌وه، توركیا به چڕى بۆردوومانى چیاكانى (شەهید ڕەشید، زەنگیل و دەشتی کافیای هەرێمی گارە)و گۆڕەپانی شەڕی (مەتینا و دەرگەلێی هەرێمی مەتینا) و هەرێمی ئاوی لۆلانی خواکورکى كردووه.
|