ئابوری

وادەی گرانبوونی نرخی بەنزین ڕاگەیەنرا


کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، گرانکردنی هەردوو جۆری بەنزیکی موحەسەن و سوپەر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لەپاش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارە لە سبەینێ چوارشەممەوە نرخی بەنزین لەجۆرەکانی موحەسەن و سوپەر زیاد بکات بەمشێوەیە؛ موحەسەن بۆ 850 دینار بۆ هەر لیترێك، موحەسەن هەزار و 250 دینار بۆ هەر لیترێك.

بەگوێرەی بڕیارەکە داهاتی زیادەی ئەو بەنزینە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، لەپاش سێ مانگیش حکومەت پێداچوونەوە بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەکات.
2024-04-30
زیاتر...