هەواڵ

لایه‌نه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رێككه‌وتن

ئاژانسی نها...

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لایەنه‌كانی بەشداربوو له‌ لیستی هاوپەیمانی كوردستانی کۆبونەوە و کارنامەی لیستەکەیان پەسەندکرد.

هاوكار عیزەت، نوێنەری هاوپەیمانی كوردستانی دوای کۆبونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، نوێنەری 25 هێزی سیاسی لە نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان لەناو هاوپەیمانی كوردستانی كۆبوونەوە و كارنامەیەكی گشتگیریان داناوە و ئەمڕۆ ئەو دروشم و كارنامەیەیان پەسەندكرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیستی هاوپەیمانی کوردستانی دەرگای بەرووی هەمزو هێز و لایەن سیاسیەکاندا کراوەیە کە بێنەناو لیستەکەوە.

نوێنه‌ری هاوپه‌یماین كوردستانی ده‌شڵێت، داوا لە هەموو هاوڵاتیانی ناوچە جێناکۆکەکان دەكەین بچن بایۆمەتری دەنگدان نوێ بكەنەوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و بتوانن بەشداری هەڵبژاردنەکە بكەن".


2019-10-12
زیاتر...