هەواڵ

هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوای کرد

ئاژانسی نها..

بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند میقداد محەمەد، کە هاوڕیی هونەرمەندان عەلی مەردان و حسێن عەلی بوو کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، هونەرمەند و مەقامبێژ، میقداد محەمەد، كه‌ هاوڕێی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی كۆچكردووی كورد عه‌لی مەردان و حسێن عەلی بوو، لە گەڕەکی ئیسکانی کەرکوک کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا میقداد دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی عەلی مەردان بووە، بەهۆی شارەزایی لەبواری مەقاماتدا وەک مامۆستای مەقامات خەڵکێکی زۆری فێری مەقامات کردووە، لە ساڵی 1941 لە کەرکوک لەدایکبووە، ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە.
2019-08-19
زیاتر...