هەواڵ

مەلا هەڵۆ سەردانی ماڵی ماریا هەورامی کرد

ئاژانسی نها..

هەڵۆ حەمە رەشید مامۆستای ئاینی رایگەیاند، سەردانی ماڵی هونەرمەند ماریا هەورامی کردوە ولەوێ ئەوەندەی تر پەشیمان بوەتەوە لە قسەکانی.

هەڵۆ حەمە رەشید لە ڤیدیۆیەکی راستەوخۆی فەیسبوکدا ئاماژەی بەوە کردوە سەردانی ماڵی هونەرمەند ماریا هەورامی کردوە و خێزانەکەی رێزێکی تایبەتیان لێ  گرتووە و لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لەنێوانیاندا نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێزانی ماریا هەورامی  بەڵینیان داوە دوای رونکردنەوەکانی من ئەوانیش رونکردنەوەی خۆیان بدەن و کۆتایی بەکێشەکە بهێنن.

هاوکات لەبارەی مامۆستا فاتیح شارستێنیەوە دەڵێت، لە کۆبونەوەکەی دوێنێدا مامۆستا فاتیح داوایکرد لەسەر کەناڵەکان داوای لێبوردنی لێ بکەم بەڵام من وتم کەی تۆ لە فتواکانت پەشیمان بویتەوە منیش داوای لێبوردن دەکەم، چونکە مامۆستا فاتیح کۆمەڵیک شتی "نا شەرعی حەڵال کردوە" 



2019-08-19
زیاتر...