ئاژانسی ن‌ھا..
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەدڵنیاییه‌وه یەكێتی بەبێ پەسەندكردنی ناوی كاندیدێكی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن پارتییەوە بەشداری لهحكومەتدا ناكات.
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌تدا نه‌كات حكومه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێم دروست نابێت و ده‌بێته حكومه‌تی دوو پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پارێزگای سلێمانیدا نابێت كهبڕواناكهم پارتی له‌به‌ر په‌سه‌ندكردنی ناوی كه‌سێك ئه‌مه بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنمان بۆ بەشداری کردن لە حکومەت کۆتایی هاتووە، بەڵام بەدڵنیایی یەکیتی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەوەی بەشداری کردنی لە حکومەت پەیوەستە بەچارەسەرکردنی پرسی کەرکوک و پەسەندکردنی ناوی یەکێک لەو کاندیدانەی کە ئێمە پێشکەشمان کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام بەبێ ڕەزامەندی پارتی لەسەر کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و به‌شداری كردنی یه‌كێتی له حكومه‌تدا من پێم وابێت جگە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی تایبەتی لایەنێک هیچ شتێکی دیکە نییە بۆیە یەکێتی سورە وە سوریش دەبێت لەسەر ئەو هەڵوێستەی کە بەبێ پەسەندکردنی کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەشداری لەحکومەتدا ناکات.
ئارێز عەبدوڵا جەختیشیکردەوە، یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا ناكات به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ناوی یه‌كێك له‌كاندیده‌كانی بۆ پۆستی پارزگاری كه‌ركوك، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه پێشتر بڕیار دراوه كه وابێت وه سوریشین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان.
ئارێز عەبدوڵای وەڵامی وتیێژی پارتیشی دایەوە و ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر پارتی بۆی بچێته سه‌ر له‌هه‌موو شوێنه‌كان هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت، ئه‌و له‌شوێنێك كه‌خۆی زۆرینه بێت به‌هیچ جۆرێك ماف به ئێمه نادات كه به‌شدار بین وه لهشوێنێكیش كه ده‌ستی بڕوات به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ر مافی خۆی باز نادات ئێمه پێمان باشه ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه دیاریده‌كه‌ین پارتی-ش له‌سه‌ری ڕه‌زامه‌ند بێت وه به‌هه‌موو لایه‌كمان پشتیوانی بین ئه‌وه كێشه‌مان نیه له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵام ئه‌و (پارتی) له‌موسڵ هیچ پرسی به ئێمه نه‌كرد چوو له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نه‌كانی تر ڕێككه‌وت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری موسڵ و قایمقام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌وان زۆرینه‌ن به‌ڵام له كه‌ركوك كه یه‌كێتی زۆرینه‌یه كۆسپی ده‌خاته به‌ر.