هەواڵ

سەبارەت بە کەمکردنەوەی دەرماڵە دلنیایی بە موچەخۆران دەدرێت

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ 

لەدوای لابردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە، باس لە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران دەکرێت و  و پەرلەمانتارێکیش سەرجەم ڕایدەگەیەنێت، لەم قۆناغەدا دەستکاری دەرماڵەکان ناکرێت و ھیچ ھەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی دەرماڵەکان نەنراوە.

د.شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی نھا-ی ڕاگەیاند: "لە خولی پێشووی پەرلەماندا ھەولێک ھەبوو بۆ رێکخستنەوەی دەرماڵەی موچەخۆران، کە ئەوەش ھەنگاوێک بوو لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە، بەڵام ئەو پێشنیازە ھەڵوەشایەوە و تا ئێستا کاری لەسەرنەکراوەتەوە.
وتیشی: " لەئێستادا ھیچ پرۆژە یاسایەک  نەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی کەمکردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران و لەم قۆناغەشدا دەرماڵەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە".

پێشتر ھەندێک پەرلەمانتار باسیان لەوە دەکرد، لەم خولەدا حکومەتی ھەرێم بەناوی ڕێکخستنەوەی دەرماڵەوە، موچەی فەرمانبەران کەم دەکاتەوە و زۆرینەی دەرماڵەکان دەبڕێت.

2019-04-05
زیاتر...