هەواڵ

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیار دەدات


سەرچاوەیەك لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ نهانیوز زانیاریی لەسەر کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکراکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نهانیوز کە لەزاری سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیکەوتووە، سبەینێ چوارشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی تایبەت بە چەند پرسێک کە دیارترینیان هەڵبژاردنە کۆدەبێتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی نهانیوز باسی لەوەشکرد، دیارترین تەوەری کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
2024-04-30
زیاتر...