کوردستان

پەیامێکی بەپەلە لە قوباد تاڵەبانیەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، سورین لەسەر بۆچونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و لەوە زیاتر دوانەكەوێت.


بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە دەباشان، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبۆتەوەو دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

 


لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆک وەزیران "بەگرنگییەوە پەرۆشی خۆی بۆ بەرێوەچونی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان" و جەختیشی کردەوە کە "سورین لەسەر بۆچونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت."

2024-04-16
زیاتر...