کوردستان

عێراق کۆتا بڕیاریدا لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە

نها نیوز - هەواڵەکان 

وتەبێژی كۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکرێت و دواناخرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێکدا دەڵێت "كۆمسیۆن كاندیدێكی لە شاری هەولێر دوورخستووەتەوە بەهۆی تەسلیمنەكردنی داتا و زانیارییەكانی لە وادەی خۆیدا.

لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان غەلایی ئاشکراشیکرد "هیچ بڕیارێك بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تائێستا لە ئارادا نییە و كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە 10-6-2024.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی عێراق رونیشیکردەوە "بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان نزیكەی مانگێك پێش ئەنجامدانی پرۆسەكە بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات كە چەندێك وادە دادەنرێت بۆ بانگەشە.

ئ.ز
2024-04-16
زیاتر...