کوردستان

وادەی گەیشتنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران ئاشکرابوو


شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاكانی نزیك له‌ حزبه‌كه‌ی راگەیاند: "زانیاریمان لە وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتووە، وردبینیی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان تەواو دەكرێت، ئەگەرچی لەم هەفتەیەدا چوارشەممە پشوو دەبێت، بەڵام بڕیارە تەمویلی مووچە بنێردرێت."

سەبارەت بە هۆكاری داوكەوتنی ناردنی مووچە، گوتی: "لەم مانگەدا عێراق خۆی كێشەی پارەی نەختینەی هەبوو، مووچەی وەزارەتەكانی عێراقیش تەواو نەبووە، وردبینیی لیستیش دوا كەوت، ئەگەرنا هیچ گرفتێك نییە و تەمویلی مووچە دەنێردرێت."

ئەو پەرلەماننتارە جەختی كردەوە: "دوای ناردنی تەمویل، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكات، لە ماوەیەكی كورتدا مووچە تەواو دەكرێت."
2024-04-28
زیاتر...