کوردستان

2000 مامۆستای وانەبێژ لەکارەکانیان دوردەخرێنەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

نزیکەی دوو هەزار مامۆستای وانەبێژ ناویان لە سیستەمی دامەزراندن سڕدراونەتەوە و داوای گەڕانەوە دەکەن، لەوبارەیەوە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراوەکان دەڵێت "داوا دەکەین ئێمەش وەکو وانەبێژەکانی دیکە ناومان تۆمار بکرێت و رەوانەی بەغدا بکرێت".

نوێنەری دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراوەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوا دەکەین هاوشێوەی مامۆستایانی دیکەی وانەبێژ ناوی ئێمەش لە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە تۆمار بکرێت و رەوانەی بەغدا بکرێت، تاوەکو مافی ئێمەش پارێزراو بێت.

ئاماژەی بەوەشدا "داواکارین لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا بکات لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە و قەزاکان ناوی وانەبێژانی بەخشراو لە سیستەمی پەروەردەدا تۆمار بکرێت وە لیستی ناوی سەرجەم وانەبێژان بەبێ جیاوازی رەوانەی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.

هاوکات یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش لەوبارەیەوە دەڵێن "لە ژمارە ١٤ی ڕێنمایەکانی وەزارەتی دارایی و پەروەردەشدا هاتووە سەبارەت بەو وانەبێژانە دەرکراوە و گشتاندنی بۆ کراوە بەسەر هەموو پەروەردەکان".
دەشڵێن "ئەوانە پێیان ناوترێت بڕۆنە ماڵەوە دەبێت ناویان لە پەروەردەکان تۆمار بکرێت لەسەر لیست هەژمار بکرێن دەبێت کرێی وانەبێژیشیان پێ بدرێت.

بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو لە هەرێمی کوردستان ئەو مامۆستایانەی دورخراونەتەوە یان بەخشراون ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار مامۆستایە و زۆربەیان خزمەتیان لە هەشت ساڵ کەمتر نییە.

ئ.ز
 
2024-04-15
زیاتر...