ئابوری

حكومەتی كاربەڕێكەر غازەكەی كۆرمۆر بەعێراق دەفرۆشێت

نهانیوز- هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبای عێراق بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، غاز لەكێڵگەی كۆرمۆر دەكرێت كە دەكەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق، بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستانی وتوە، حكومەتی عێراق دەیەوێت سوود لە گازی كێڵگەی كۆرمۆر وەربگرێت و لەگەڵ چوونەناو وەرزی هاوین سوود لە غازی ئەم كێڵگەكە وەربگرێت یان دەیكڕین بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای ناوچەی باكوور.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق، دەشڵێت، ئاڕاستەی حكومەت ئەوەیە غازی كێڵگەی كۆرمۆر بكڕێت، بەو پێیەی كوالێتی غازەكە باشەو پێداویستی وێستگەكانی ناوچەی باكوور دابین دەكات. 

ئەوە لەكاتێكدایە كە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم سەرەڕای ئەوەی لەشەو رۆژێكدا چەند كاتژمێرێك كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكات، بەڵاك بڕێكی زۆر كارەبای بەرهەمهاتووی وێستگەكانی هەرێم بەحكومەتی عێراق دە فرۆشێت، بەتایبەت بۆ هەردوو پارێزگای كەركوك و موسڵ. 

كێڵگەی كۆرمۆر دەكەوێتە شارۆچكەی قادر كەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ساڵی رابردووش وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە كە راكێشانی بۆری غازیان لەكێڵگەكەوە بۆ وێستەگاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسنوری كەركوك بەسەركەوتووی ئەنجامداوە.


2024-03-28
زیاتر...