هەواڵ

بەهۆی ڕێژەی باران بارین سەرچاوەی ئاوی سەرچنار زیادی کردووە

نهانیوز- هەواڵەكان

بەهۆی زۆری رێژەی باران بارین لە هەرێمی کوردستان، سەرچاوەی ئاوی سەرچنار بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. 
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی تایبەت بە نها نیوزی  رایگەیاند، "خۆشبەختانە کانیاوەکانی سەرچنار بوژاوەنەتەوە و بووەتە زیادبوونی بەرچاوی ئاستی ئاوی سەرچنار، چاوەڕێش دەکەین بڕەکەی زیاتر ببێت".
 سەبارەت بە کێشەی دابەشنەکردنی ئاو لە ڕۆژانی پێشوودا ڕایگەیاند، "لەئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە و دابەشکردنی ئاو لەشاری سلێمانی ئاسایی بۆتەوە".
پرۆژەی ئاوی سەرچنار گەورەترین پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە لە شاری سلێمانی، بەبەردەوامی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشی زۆری دانیشتوانی سلێمانی دابیندەکات.
ئەم پرۆژە ستراتیژییە لەساڵی (١٩٥٦)ەوە ئاوی خواردنەوە دابین دەکات و پشت بە ئاوی هەڵقوڵاو دەبەستێت توانای دابینکردنی ئاوی لەهەر کاتژمێرێکدا (١٤) هەزار مەتر چوارگۆشەیەو لە ئێستادا بەبەردەوامی هەر کاتژمێرێک (٧-٨)هەزار مەتر چوارگۆشە ئاو دەنێرێت بۆ ناو شاری سلێمانی.

2024-02-18
زیاتر...