هەواڵ

گەنجێك 12 ئەندامی بنەماڵەكەی دەكوژێت

نهانیوز- هەواڵەكان

گەنجێك لەپارێزگای كرمانی ئێران 12 ئەندامی خێزان و بنەماڵەكەی كوشت و دوای رووداوەكەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

ئیبراهیم حەمیدی سەرۆكی دادوەری كرمان ڕایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 17ی شوباتی 2024، گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ بەچەكی كڵاشینكۆف لە شاری فریاب لە باشووری پارێزگای كرمان 12 ئەندامی بنەماڵەكەی كوشتووە".

میدیكانی ئێران لەزاری دادوەرەكەوە، ئەوەشیان بڵاوكردوەتەوە كە هۆكاری هۆكاری رووداوەكە بۆ ناكۆكی خێزانی دەگەڕێتەوە.

"تاوانبارەكە هێرشیكردۆتە سەر چەند ماڵێك و 12 ئەندامی خێزان و بنەماڵەكەی كە نزیك بوون لەیەكتری كوشتووە، لەناو كوژراوەكانیشدا باوك و برای بكوژەكە هەیەو سێ كەسی دیكەش بریندارن" میدیاكانی ئێران وا دەڵێن.

ئەوەشیان بڵاوكردوەتەوە كە دوای چەند كاتژمێرێك لە رووداوەكە بكوژەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.

 

 

 

2024-02-17
زیاتر...