هەواڵ

جوان ئیحسان: حکومەتی عێراق ٨٠ ملیار دینار قەرزداری حکومەتی هەرێمە

ئاژانسی نها...

سەرکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە فعلی ٨٠ ملیار دینار قەرزداری حکومەتی هەریمی کوردستانە.

د. جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، حکومەتی عێراقی بە فیعلی 80 ملیار قەرزاری حکومەتی هەرێمە لە 2004ەوە تا 2014، لە 2014ە شەوە تا 2018 بەدوو بەش حکومەتی عیراق قەرزارە، لەهەمانکاتدا هەرێمی کوردستان قەرزارێکی زۆری کۆمپانیا نەوتیەکانە، جگە لەوەی ئەو بڕە نەوتەی دەریدەهێنێ لە 50%ی زیاتری دەچێت بۆ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، کەواتە ئەوەی کە حکومەتی عیراقی داوای دەکات ئەوەی دەمێنێتەوە هیچ نامێنێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم بۆ موچەی فەرمانبه‌ران و وەبەرهێنان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشی بودجەی هەرێم لە ساڵی 2019 بەڕیککەوتنی سیاسی بوو بۆیە مەرج نیە ئەمجارە بەهەمان شێوە و بەهەمان بارودۆخی 2019 تێبپەڕێتەوە.

سەبارەت بە رادەستنەکردنی نەوت لەلاین حکومەتی هەرێمەوە بە بەغدا جوان ئیحسان دەڵێت، لێکتێنەگەیشتن هەیە لەنێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان و چاوەڕواندەکرێت ئەو پرسە چارەسەربکرێت.
2019-09-23
زیاتر...