هەواڵ

فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد

ئاژانسی نها...

دواى دەرچوونى فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.

لە رێوڕەسمەکەدا کە رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ ئامادەبوو، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە فرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.




2019-09-16
زیاتر...