هەواڵ

سەڵاحەدین بەهادین پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنەوە بڵاوکردەوە

ئاژانسی نها..

سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە وێستگەی ئاشتەوایی گشتی لە نێوانی تاکەکانی کۆمەڵگە و هێزە سیاسییەکان و حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن.

ئاماژە بەوەشدەکات، هیوادارم هه‌موولایه‌ك بەرزببنەوە بۆ ئاستی بەرپرسیارێتی مێژوویی و لە جیاتی ململانێی ناتەندروست بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە رەچاوبکەن و یەکڕیزبن لە ئاست هەڕەشەکاندا، خاڵە هاوبەش و بنەما نیشتمانییەکان و بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەل و نیشتمان و وڵات و ئەزموونە سیاسییەکەمان لەسەرووی خاڵە ناکۆک و خواستە حزبیەکانەوە دابنێن.

سه‌لاحه‌دین به‌هادین دەشڵێت، ئەمە قۆناغێکی نوێیە و ئەرک و خواستەکانی جیاوازن و پێویستی بە هەڵوێست و پێهەڵسانی نوێ هەیە، گەلەکەمان چاوەڕێ دەکات کاربەدەستانی هەرێم ئیرادە و پلانیان ببێت بۆ دابینکردنی خواستە بنەڕەتییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان لە بژێوی و مووچە و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی سەروەری یاسا و ئازادی و مافەکانی مرۆڤی کوردستانی.. وێڕای هەڵمەتێکی عەمەلی بۆ چاکسازی و قەڵاچۆکردنی گەندەڵی سەرتاسەری لەگەڵ هەڵمەتێکی ئاشتکردنەوەی هاوڵاتیان و بنیاتنانەوەی متمانە لە نێوان گەل و دەسەڵاتدا.
2019-08-10
زیاتر...