سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری سلێمانی ده‌ربڕی
ئاژانسی نها..
ئه‌مڕۆ یه‌كشممه 14ی ته‌موزی 2019 سه‌رۆك كۆماری عێرق له كۆشكی سه‌لام پێشزازیكرد له پارێزگاری سلێمانی.
به‌یانی ئه‌مڕۆ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كۆبۆوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە دۆخی كارگێری و خزمەتگوزاری شاری سلێمانی كرا و بەرھەم ساڵح پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پارێزگار و شاری سلێمانی دەربڕی.
ھاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە گرنگی یەكخستنی ھەوڵەكان كرایەوە لە پێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییانی شاری سلێمانی، ھەروەھا تەئكید لە بەدواداچوون و تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی كرایەوە بە جۆرێك كە خزمەت بە ھاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە بكات.
|