ئایدن مه‌عروف سه‌باره‌ت به كابینه‌ی نوێ قسه ده‌كات
ئاژانسی نها..
ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم رایگه‌یاند، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و پلان و به‌رنامه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانراوه.
ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گومانی تێدا نییه كه سه‌ركوتوو ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلان و به‌رنامه بۆ چۆنیه‌تی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دانراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جیاوز له كابینه‌كانی دیكه له‌و كابینه‌یه گه‌نده‌ڵی قبوڵناكرێت و به هه‌موو شێوه‌یه ك رێگریی لێده‌كرێت، چونكه ئامانجی ئێمه بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیه.
ئایدن معروف دوێنێ 10ی ته‌موزی 2019 به ده‌نگی 78 په‌رله‌مانتار به وه‌زیری هه‌رێم بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت هه‌ڵبژێردرا.
|