عه‌لی حه‌مه ساڵح: پڕۆژه‌ی چاكسازییه‌كه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرێت له حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه
ئاژانسی نها..
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆران رایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان و پلانه‌كان كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی گۆران جێبه‌جێ نه‌كرێت له حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پلانانه‌ی بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دانراوه چاوه‌ڕوانده‌كرێت كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه به‌شداریمان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێككه‌وتنی گۆران و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه پارتی به‌رنامه‌ی چاكسازیی گۆران جێبه‌جێبكات و بنبڕی گه‌نده‌ڵی بكرێت.
ئه‌مڕۆ 10ی ته‌موزی 2019 دوای نۆ مانگ و 13 رۆژ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكهێندرا و متمانه‌ی له په‌رله‌مان وه‌رگرت.
|