هەواڵ

سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سرور بارزانی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت

ئاژانسی نها..

کەمێک لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورستان، مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم ڕاسپارد.

دوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی، مەسرور بارزانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە رایگه‌یاند، هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا، پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

راشیگه‌یاندوه‌، هەوڵ دەدات بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو هەرچی زووتر بتوانرێت خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەستپێبکەن. هیواشی خواستووە هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکاریان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.

2019-06-12
زیاتر...