ئابوری

دەست بە دابەشکردنی مووچە مانگی چوار دەکرێت

نها نیوز ـ هەواڵەکان

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکرێت، هاوکات وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت "هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە نەماوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی ئایاری 2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هاوکات بەپێی وتەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بێت، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی پارەی مووچە لە بەغداوە نەماوە، پێدەچێت لەم چەند رۆژەدا بەغدا پارە بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئ.ز
2024-05-09
زیاتر...