بەپەلە.. حکومەتی هەرێم هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا دەکات
نها نیوز ـ ههواڵهكان
لەبارەی دواكەوتنی مووچەوە، پێشەوا هەورامی لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو بەربەست هەبوون لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران، دهشڵێت:"هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەماوە".
پێشهوا ههورامانى له بارهى هۆكارهكان دهڵێت:"یەكەمیان پهیوەندی بە داهاتی ناوخۆ بوو، دووەمیشیان پهیوەندی بە تەوتینی فەرمانبەران هەبووە لەلایەن بانكێكی حكوومییەوە".
ئهوهشى وت:"تەوتین و هەژماری من یەك ئامانجیان هەیە و هەرگیز دژی بەبانكیكردنی مووچە نەبووین".
بهوتهى هەورامانى:"زۆر بە روونی پێتان بڵێم: بانكی تی بی ئای هاتووەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من و بووە حەوتەمین بانكی بەشدار لە هەژماری من".
وتەبێژی حكومەت روونیكردەوە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەماوە و چاوەڕێدەكەین لەزووترینكاتدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچە بنێرێت.
|