پلانێکی ئەمریکا لە عێراق لە سودی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بەرپرسانی ئەمریکا ئاشكرایانكردوه، "ڕێگریی لەهەموو جۆرە موشەکێک دەکهن کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت"، باس لهوهشدهكرێت، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا لهئیسرائیل بوهو ههموو جۆره گرهنتیهكى بهئیسرائیل داوه.
بەرپرسێکی ئەمریکه قسهى بۆ CNN كردوهو وتویهتى:"ژەنەڕاڵ ئێریک کۆرێلا فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا، لەئیسرائیل بووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوەو هێرزی هالێڤی سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئیسرائیلیش لەگەڵ کورێلا کۆبونهوهیان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ئهنجامداوه".
بهوتهى ئهو بهرپرسه ئهمریكیه، هێزەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لەدەریای سور پێشتر ڕێگرییان لەموشەکی دورمەودا کردبوو کە لەلایەن بزوتنەوەی "ئەنساروڵڵا"ی یەمەن (حوسییەکان)ەوە بەرەو ئیسرائیل، هەڵدرابون.
ئهوهشى وتوه، "ئەگەری ئەوە هەیە، هێزەکانی ئەمریکا لەعێراقو سوریاوه بتوانن ڕێگریی لەموشەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکەن، کە باکوری ئیسرائیل دەکەنە ئامانج، ئەمەش بەگوێرهى ئەو شوێنەی کە لێیەوە هەڵدەدرێن".
هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لەزاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلیهوه بڵاویكردۆتهوه، "ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر باشور یان باکوری ئەو وڵاتە لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا (واتە 24 کاتژمێری داهاتوو)، چونكه ئهوهى شهوى ڕابردوو ڕویدا شتێكى ئهووتۆ نییه".
لاى خۆیهوه جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی لەدەستپێکردنی هەر هێرشێک کە ئیسرائیل بکرێتە ئامانج، هۆشداریدایە ئێران، بەڵام پێشبینی ئەوەشیکرد، ئێران هێرشبکات.
ڕۆژی یهكى ئهم مانگه، ئاژانسی فهرمی سوریا ڕایگهیاند، چهند تهقینهوهیهك لهدهوروبهری دیمهشقی پایتهختی سوریا ڕویانداوهو گرژییەکان زیاتر ئاڵۆزتربون.
|