عێڕاق

ئەمریکا بە توندی لەسەر یاسای هاوڕەگەزخوازیی لە عێراق هاتەدەنگ


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی، کە تیایدا سزایەکی قورس بۆ بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزخوازیی دانراوە.

یاساکە ڕۆژی شەممە لە پەرلەمانی عێراق دەرچوو، لەبەشێکیدا پەیوەندیی هاوڕەگەزخوازییی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دانراوە.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی نیشاندا و وتی:"ئەمریکا بەقوڵیی نیگەرانە بۆ دەرچوونی ئەو یاسایە، ئەو یاسایە هەڕەشە لە مافی مرۆڤ و ئازادییە بنچینەییەکان دەکات کە دەستوور پاراستویەتی".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت "ئەو یاسایە زۆر کەس لە کۆمەڵگەی عێراقیی دەخاتە مەترسییەوە، هاوکات ڕێگریی بۆ عێراق دروستدەکات لە هەمەچەشنکردنی داهاتەکانی، هەروەها ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بۆ عێراق لاوازدەکات".
2024-04-28
زیاتر...