حەماس لەبارەی هاتنی سەركردەكانی بۆ عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی روونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌هاتنی سه‌ركرده‌كانیان له‌قه‌ته‌ره‌وه بۆ عێراق، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: ئوردن بژارده‌ی سهركردهكانمانه نه‌ك عێراق.
مووسا ئەبو مەرزوق ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ كەناڵی (عاله‌م)ی ئێرانی قسەیكردووە و وتوویه‌تی: ئەگەر قەتەر جێبهێڵین، ئەوا روو لە ئوردن دەكەین.
ماوەی چەند رۆژێكە، لە میدیاكانەوە باس له‌وه‌ده‌كرێت سەركردەكانی حەماس لە ماوەیەكی نزیكدا روو لە توركیا، سووریا و عێراق دەكەن و نیشتەجێدەبن، بەڵام ئەو سەركردەیەی حەماس رەتیدەكاتەوە و دەڵێت:"ئه‌وه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه تەنها دەنگۆیەو گوشارە دەخرێتەسەر قەتەرییەكان بۆ ئەوەی سەركردەكانمان ئەو وڵاتە جێبهێڵن، ئەگەر ئەوە روویدا، ئەوكات روو لە ئوردن دەكەین."
لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023، شەڕی نێوان ئیسرائل و حەماس، دەستیپێكردووە، زیاتر لە 35 هەزار كەس گیانی لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 70 كەس برینداربوون، تائێستاش هیچ دەستپێشخەرییەك بۆ وەستانی شەڕەكە سەركەوتوو نەبووە.
|