عێڕاق

دادگای فیدراڵی بڕیارێك ده‌رده‌كات

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی دووی بڕیاری پەرلەمانی عێراق کە لە دانیشتنی خولی دووەمی رۆژی 27ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا درا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق تایبەتبوو بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق تائەوکاتەی ئەو کەیسانەی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا هەڵپەسێردراون یەکلایی دەکرێنەوە.

ئەوەشتیخستەڕوو، ئەمڕۆ بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پەرلەمان سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

2024-05-07
زیاتر...