بزانه دوو پهرلهمانتارى كورد له بهغدا داواى چییان لهدادگاى فیدراڵى كردووه
نها نیوز ـ ههواڵهكان
دوو پهرلهمانتارى كورد داوا له دادگاى فیدراڵى دهكهن له بڕیارێكى پێشووى لهبارهى خواردنهوه كحولیهكان پاشگهزبێتهوه، سهرچاوهیهكیش دهڵێت:"له ڕێگهى نووسراوێكهوه داواكاریهكهیان ئاراستهى دادگاى باڵاى فیدراڵى كردووه".
بڕیاروایه ئەمڕۆ، یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، دادگا باڵاى فیدراڵى، لەبارەی سکاڵایهك بۆ پاشگهزبوونهوهى له خواردنهوه كحولیهكان کۆببێتەوە، کە لەلایەن چوار پهرلهمانتارهه لە دژى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق تۆمارکراوە.
سکاڵاکاران بریتین له(مەحما خەلیل، وەلید جاسم بریم، نزار عیسا جبرائیل، غەزوان سالم عیسا) کە دووانى یهكهم كوردن و دوانى كۆتاییش کریستیانن، داوایانکردووە، دادگاکە بڕگەیەکى یاسای داهاتى شارەوانییەکانی عێراق بە نادەستوورى بناسێنێت، کە رێگرى لە مامەڵەکردن بە خواردنەوە کحولییەکانەوە دەکات، هەروەها داواشیان لەدادگاى فیدراڵى کردووە لە بڕیارێکى خۆى پاشگەزبێتەوە، کە ساڵى رابردوو لەبارەى چەند سکاڵایێکى هاوشێوەوە دەریکردووە.
ساڵى رابردوو، 12 سکاڵا لە دژی بڕگەیەکى یاسای داهاتی شارەوانییەکانی عێراق تۆمارکران، کە هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات، دادگا هەموو سکاڵاکانى یەکخست و لە 27ی ئابى 2023، رەتیکردەوە، بەپاساوى ئەوەى دەرکردنى ئەو یاسایە "نادەستوورى" نییە.
یاساى داهاتى شارەوانییەکان لە ساڵى 2016 لە پەرلەمانى عێراق پەسندکرا، بەڵام لە 20ی شوباتى 2023 لە رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى بڵاوکرایەوە و چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.
لە مادەی 14ـی یاساکەدا هاتووە "هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەخە دەکرێت."
بڕگەی دووەمی ئەو مادەیەش سزای بۆ ئەوکەسانە دیاریکردووە، کە پێچەوانەی ئەو دەقە کاردەکەن و پێبژاردنى دارایی دیاریکراوە، کە لە 10 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.
سکاڵاکانى پێشوو لەسەر ئەو بنەمایە بوون، کە ئەو بڕگەیەى یاساى شارەوانییەکان پێچەوانەى بنەماکانى دەستوورە، تایبەت بە ئازادى و ماف تاکەکەسی.
|