عێڕاق

ئەمریکا لەسەر شەڕێکی قورس هۆشداری دەداتە عێراق

نها نیوز - هەواڵەکان

بۆ بە ئامانجگرتنەوەی هێزەکانیان لە عێراق وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) هۆشداریەکی توند دەداتە عێراق و ئاشکرای دەکات، وەڵامیان بۆ ھەر ھێرشێک دەبێت بکرێتە سەریان.

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "رۆژی دووشەممەی رابردوو، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دوو ھێرشی شکستخواردوویان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە، ئەوەش یەکەم ھێرشی ئەو گروپە چەکدارانەیە لە رۆژی چواری شوباتەوە تائێستا.

پات ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەگەری بەردەوامبوونی بە ئامانجگرتنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، وەڵاممان بۆ ھێرشەکان دەبێت، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، ھەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پارێزگاریکردن لە ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بگرێتەبەر.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، بە درۆن و مووشەک ھێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی عەین ئەسەد لە عێراق و سەربازگەی  خراب جیر لە سوریا کرانە ئامانج، بەڵام ھێرشەکە ھیچ زیانێکی ماددی و گیانیان لێنەکەوتەوە.

ئ.ز
2024-04-24
زیاتر...