زانیاریى گرنگ ئاشكرابوو.. هێرشده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق هۆشداریدەدات سه‌باره‌ت به هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت:"ده‌بێت عێراق به فه‌رمى هه‌ڵوێستى هه‌بێت".
عەلی نعمە ئەندامی لیژنەى ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد:"داوادەكهم حكومەتی عێراق هەڵوێستی بەرامبەر توركیا هەبێت دژی ئەو ئۆپهراسیۆنەی بە نیازە لە ناوچە سنورییەكانی هەرێمى كوردستان ئەنجامی بدات".
وتیشى:"فراوانكردنی ئۆپهراسیۆنەكانی توركیا لە ناو خاكی عێراق قبوڵنەكراوەو پێشێلكردنی سەروەری وڵاتە، لە سەردانەكەی ئەردۆغانیشدا بۆ بەغدا، عێراق دوپاتیكردووهتەوە هەر ئۆپه‌راسیۆنێكی ئەمنی و سەربازی دەبێت بە رێكخستنی هاوبەش بێت".
داواده‌كات:"بۆیە ئەگەر توركیا بیەوێت ئۆپراسۆنەكانی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنورەكانی هەرێم فراوان بكات بەبێ گەرانەوە بۆ عێراق، ئەوا دەبێت حكومەتی عێراق هەڵوێستی توندی هەبێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، توركیا بەنیازە لە رۆژانی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی زەمینی فراوان دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناو خاكی هەرێم ئەنجامبدات.
|