له هه‌ولێر خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وادەی خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە هەولێر ڕاگەیەندرا و گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست-یش لە كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ده‌ستپێده‌كه‌ین".
گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كوردستان لە بانگەوازێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، سبەینێ دووشەممە لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرامبەر پاركی سامی عەبدولڕەحمان لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر، دەست بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەكەن.
له‌و بانگه‌وازه‌دا دەڵێن، خۆپیشاندانەكەیان بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆیانە كه ساڵانێكه داواى بههەمیشەیی بوون ده‌كه‌ن.
گرووپی فەرمانبەرانی گرێبەست داوا لە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات لە شار و شارۆچكەكان، بەشداریی لەو خۆپیشاندانە بكەن و دەڵێن: “لەپێناو ئەوەی کێشەکەمان بۆ چوارشەممە بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، تكایه په‌یوه‌ست بن به‌م خۆپیشاندانه‌وه”.
|