عێڕاق

توندترین شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات


شارەزایەکی کەشناسیی دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە عێراق دەکات، کە نزیکەی 42 ساڵە شەپۆلی لەو شێوەیەی بارانبارین ڕووینەداوە.

عەلی جابر زیادی، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێکی توندی بارانبارین ڕوو لە عێراق دەکات.

لەبارەی وادەی دەستپێکردنی ئەو شەپۆلە بارانباراینە پێشبینیکارەکە دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممە شەپۆلەکە دەستپێدەکات و تا ڕۆژانی سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لەبارەی هەرێمی کوردستانیش، شەپۆلەکە دەگاتە هەرێم و بارانی بەخوڕ دەبارێت، هاوکات ئەو پێشبینیکارە دەڵێت، هاوشێوەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەڕێوەیە ساڵی 1982 لە عێراق ڕوویدا، دوای 42 ساڵ هەمان شەپۆلی توندی بارانبارین ڕوو لە عێراق دەکاتەوە.
2024-04-25
زیاتر...